سەردێڕ:

هەڵبژاردن و بانگەشە بە شەرتی شەڕە جنێو؛ سەروبنی زمانی بانگەشەی پارتی و یەکێتی

PM:10:22:04/09/2024

1184 جار خوێندراوەتەوە

سەروبنی زمانی بانگەشە و پڕۆژەکانی ئەمجارەی پارتی و یەکێتی ئەوەیە کە سەرقاڵی جنێودانن بە یەکتری لەبری خستنەڕووی پڕۆژەی چاکسازی و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچەخۆران و گەنجان و دەرچوانی دانەمەزراو و چین و توێژەکانی دیکە سەرقاڵی جنێودانن بە یەکتر.


پارتی ویەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکەی ٢٠ی ئۆکتۆبەر میدیاکانیان دژی یەکتر بۆ ئەم دوو مانگە گەرمکردووە، ئەوان بەڕۆژدا هێشتا لەناو حکومەتدا پێکەوە بڕیار دژی خەڵک وبڕینی مووچە و سەپاندنی باج دەدەن، بەڵام شەوان جنێو بە یەکتر دەدەن.

هەر دوای هەڵبژاردنیش دەچنەوە سەر هەمان مێزی دۆستایەتی یەکتر و پێکەوە موچە وداهاتی سەرزەوی وژێرزەوی وڵات دەبەن بۆ خۆیان. 

ئامانجی ئەو دوو حزبە لەشەڕەجنێوی ئەمجارە راکێشانی سۆزی ئەو بەشە کەمەی دەنگدەرانیانن کە لەگەڵیان ماون، چونکە گەر هەڵبژاردنەکانی پێشوو بانگەشە و بەڵێنیان بە خەڵک دەدا ئەوا بۆ هەڵبژاردنەکەی ٢٠ی ئۆکتۆبەر بەڵێن و قسەشیان پێنەماوە و تەنها سەرقاڵی جنێودانن بە یەکتر.

بۆیە خەڵک و دەنگدەران هەڵبژاردنی ئەمجارە لە پارتی و یەکێتیەوە تەنها شەڕەجنێو دەبیستن چونکە ئەوەی ماوە لە هەگبە و ئەدەبیاتی ئەو دوو حزبەی دەسەڵات تەنها شەڕەجنێوی ساختەیە بۆ دوو مانگ و دواتر دەچنەوە سەر بای بەڕەکەی جارانیان.













گەلەری