سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر: چاوەڕوانین بەغدا تەواوکاری مووچەی مانگی ئاب بنێرێت تا دابەشی بکەین

PM:06:30:04/09/2024

8768 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، چاوەڕوانی بەغدان تەواوکاری مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمیان بۆ بنێرێت تا ئەوانیش دابەشی بکەن. دەشڵێن، "مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان شایستەی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابن".


ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان شایستەی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابن.

ئاماژە بەوەش کراوە، چاوەڕوانی بەغدان تەواوکاری مووچەی مانگی ئابیان بۆ بنێرێت تا دابەشی بکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە هەولێر کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئابووریی وەزاریی عێراق ئەنجام بدرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم لەسەر پرسی بەبانکیکردنی مووچە، لیستی مووچە، داهاتی ناوخۆ و چەند پرسێکی دیکە سەردانی بەغدا بکەنەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو، شاندی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، هەرێمی کوردستان هەموو داهاتەکەی رادەست نەکردووە.













گەلەری