PM:03:33:04/09/2024
740 جار خوێندراوەتەوە
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری غاز رایگەیاند، دووەم ڕێڕەویی هەناردەکردنی غازی شل و ماددەی پاڵنەری سوتانی غازیان لە بەندەری ئوم قەسر لە بەسڕە کردووەتەوە و کە لە توانایدایە مانگانە ٥٠ تۆن غاز هەناردە بکات و بیگوازێتەوە بۆ وێستگەکانی دیکەی عێراق و دەرەوەی وڵاتەکە. دەشڵێت، لە پلانیاندایە تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی وەبەرهێنانی غاز بۆ ٧٠٪ بەرز بکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عیزەت سابر بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری غاز رایگەیاند، کارەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی پەیوەست بە وەبەرهێنانی غاز لە عێراقدا.
باسی لەوەش کرد، توانیویانە بە سەرکەوتوویی دووەم ڕێڕەویی هەناردەکردنی غازی شل و کۆندێستی غاز (ماددەی پاڵنەری سوتانی
غاز) لە بەندەری ئوم قەسڕ لە بەسڕە بکەنەوە کە تایبەتە بە هەناردەکردن و گواستنەوەی
غاز بۆ وێستگەکانی تری عێراق و دەرەوەی عێراق، لە ئێستادا توانای هەناردەکردن و گواستنەوەی ٥٠ تۆن غازی لە مانگێکدا هەیە،
پێشبینیش دەکرێت تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ ئاستی تواناکەی بگاتە ٨٠ تۆن لە مانگێکدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لە جێبەجێکردنی
پڕۆژەکانی پەیوەست بە وەبەرهێنانی غاز، بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی غازە، بەجۆرێک
کە تا کۆتایی ئەمساڵ رێژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ ٧٠٪ بەرز ببێتەوە.
باسی لەوەش کرد، لە ئەنجامی هەوڵە
هاوبەشەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای غازی بەسڕە، بەرهەمهێنانی غازی شل (LPG) گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی.