سەردێڕ:

ئەو گەنجەی لەلایەن هێزێکی پارتییەوە تەقەی لێکرا گیانی لەدەستدا

PM:02:10:04/09/2024

4572 جار خوێندراوەتەوە

ئەو گەنجەی چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لەلایەن هیزێکی پارتییەوە تەقەی لێکرا و بریندار کرا، گیانی لەدەستدا.


چەند رۆژێک بەر لە ئێستا گەنجێک لە هەولێر لەلایەن هێزێکی پارتیەوە تەقەی لێکرا و کەسوکارەکەشی باسیان لەوەکرد، ناهێڵن کوڕەکەیان ببینن و هیچ زانیارییەکیشیان پێنادەن لەسەر دۆخی تەندروستى کوڕەکەیان.

یونس حەبیب، ئەو گەنجە بوو و دایکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، کوڕەکەی سێ گوللـەی لێدراوە. وتیشی، "کوڕەکەم تۆمەتی تیرۆری لەسەر نەبووە بۆچی گوللـەیان ناوە بەسەریەوە، وەک لێیان دەدا با لە قاچی بوایە".

پێشتر ئەو خێزانە باسیان لەوەکرد، لەگەڵ کەسدا کێشەیان نەبووە و تەنها یونس کێشەی لەگەڵ ئامۆزایەکیدا هەبووە، ئەوەشی خستەڕوو، "کوڕەکەم تەنها کێشەی لەگەڵ ئامۆزاکەیدا هەبووە نازانم بۆچی هێزی ئەمنی تەقەی لێدەکەن".













گەلەری