سەردێڕ:

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە لەرێگای هەژماری منەوە دروست بوو

PM:01:23:04/09/2024

5960 جار خوێندراوەتەوە

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە لەرێگای هەژماری منەوە دروست بوو و مووچەخۆران باس لەوەدەکەن، ئامێرەکان بەشێکی کارتەکان ناخوێنێتەوە.


لە هەولێر هاوڵاتیان باس لەوەدەکەن، بەشێکی ئامێرەکان پارەیان تێدا نییە و ناتوانن مووچەکانیان رابکێشن.

بەشێکیشیان باس لەوەدەکەن، چەند جارێک رووبەڕووی ئەو گرفتانە بووینەتەوە و دەچینە بەردەم ئامێرەکان پارەی تێدا نییە.

دەشڵێن، "لە فەرمانگەکەی خۆماندا چەند فەرمانبەرێک پێکەوە مووچەیان دابەشدەکرد و زوو مووچەکەمان وەردەگرت، بەڵام ئێستا لەبری راکێشانی پارەکەمان دوو هەزار و ٥٠٠ دینارمان لێوەردەگیرێت و ماوەیەکی زۆریش لە چاوەڕوانیدا دەمێنینەوە".

لە سلێمانیش ئەو مووچەخۆرانەی لەرێگای هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن باس لەوەشدەکەن، کارتەکانیان لەرێگای هەژماری منەوە ئەکتیڤ نەکراوە بۆیە ئامێری ATMـەکە نایخوێنێتەوە و چەند کارمەندێکی سەر بە هەژماری من لەلای ئامێرەکان دانراون بۆ رێنماییکردنی هاوڵاتیان.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئەو گرفتەی هەیە پەیوەستە بەو سیستمەی کارتەکە بە ئامێرەکەوە پەیوەست دەکات و ئەمەش گرفتی لەبەردەم مووچەخۆراندا وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.













گەلەری