AM:12:09:14/03/2025
1868 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە رۆژووەوانان لە دوای خواردنی نانی پارشێو راستەوخۆ دەخەون، لە کاتێکدا دەبێت نزیکەی زیاتر لە نیو کاتژمێر بەخەبەر بن، بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی لە پارشێودا خواردوویانە زیانی تەندروستیی بۆ جەستە نەبێت.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، پارشێو یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی مانگی رەمەزان و لە کاتێکی درەنگی شەودا دەخورێت، بەڵام خەوتنی راستەوخۆ لەدوای خواردنی پارشێو زیانی تەندروستیی دەبێت.
بەگوێرەی پسپۆرانی تەندروستیی راسەتوخۆ خەوتن لە دوای پارشێوکردن
هۆکاردەبێت بۆ توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن و دڵ و گورچیلەکان، ئەگەر سەرگێژخواردن و
دڵتێکهەڵاتن زیاد دەکات.