PM:12:39:04/09/2024
1848 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاندووە، یەکێتی لەژێرەوە هەڕەشە لە مووچەخۆران دەکات بۆ پڕکردنەوەی هەژماری من، بەڵام لە میدیا درۆزنانە دژایەتی دەکات.
محەمەد ئیسماعیل پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، یەکێتی لەژێرەوە هەڕەشە لە فەرمانبەران دەکات گەر هەژماری من نەکەن، مووچەیان پێنادەن، لە میدیاش درۆزنانە دژایەتی دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەندین فەرمانگەی هەرێم هەڕەشە لە
فەرمانبەران کراوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.
دوێنێش لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیناندا، فۆڕم
بەسەر خانەنشیناندا دابەشکراوە و پێیان وتراوە ئەمە تایبەتە بە عێراق و پەیوەندی
بە هەژماری منەوە نییە.