سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە هندستان ٣٣ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:12:00:04/09/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی هندستان رایانگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە باشووری وڵاتەکە، ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی هندستان رایانگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە باشووری هندستان لافاو دروست بوو، بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە ئەنجامی لافاوەکە، چەندین ماڵ داڕماون و رێگاوبانەکان و هێڵی ئاسنین بۆ هاتوچۆی دانیشتوانی ناوچەکە، تێکچوون. وتیشیان، لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا ٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، شانتا کۆماری، بەرپرسی سەرەکی ویلایەتی تێلانگانا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هۆشداری لە زیادبوونی رێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ ١١ قەزای سەر بە ویلایەتەکە دەرکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە، بە تەنها لە شەش ویلایەتی باکووری رۆژهەڵاتی هندستان بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ زیاتر لە ١٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری