سەردێڕ:

هاوڵاتییەک بەهۆی کۆکردنەوەی گژوگیاوە بەر مین دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات

AM:11:32:13/03/2025

2220 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتییەک لە گوندی جۆلەمێرگ بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری بەر مین دەکەوێت گیان لەدەستدەدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی مینی هەولێر بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەداخەوە بەیانی ئەمرۆ هاوڵاتییەک لە گوندی جۆلەمێرگە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری بەر مین دەکەوێت گیان لەدەستدەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە تەمەن ٥٨ ساڵە و دوو کەسی لەگەڵ بووە و بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا چوونەتە چیای رۆلە بەدیوی گوندی دەرگەڵە کە شوێنەکە کێڵگە مینەو نیشانە رێژ کراوە.

هاوکات، ئەو هاوڵاتییە خێزانداربووە و دانیشتووی گەڕەکی ئیسقەلایە لە سۆران و پیشەی کاسب بووە، ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ ئەم ساڵ ئەمە یەکەم حالەتی رووداوی مینە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.













گەلەری