وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی بڵاو کردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بە گوێرەی لیستەکە، سبەی سێشەممە ٣ـی ئەیلول:
مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە،
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان،
مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین،
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی دارایی دابەش
دەکرێت.
چوارشەممە ٤ـی ئەیلول:
مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، داد، ئەوقاف و کاروباری ئاینی،
بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و
سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، کاروباری شەهیدان و
ئەنفالکراوان و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.
پێنجشەممە ٥ـی ئەیلول:
مووچەی وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان،
کارەبا، ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،
پێشمەرگە(دیوان و لیواکان)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، یەکەی ٧٠ و ٨٠، هێزی
زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی
پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.