سەردێڕ:

عێراق ٢٨ هەزار کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێنێت

PM:05:05:29/08/2024

1184 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق بڵاوی کردەوە، بڕیاریانداوە بە دامەزراندنی زیاتر لە ٢٨ هەزار کەس لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی بەپێی یاسای پیشەی پزیشکی و تەندروستی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق بڵاوی کردەوە، بڕیاریانداوە بە دامەزراندنی ٢٨ هەزار و ٤٠٠ کەس بەپێی یاسای پیشەی پزیشکی و تەندروستی.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا بڕیاریانداوە بە دامەزراندنی کۆمەڵێک لەو کەسانەی دەرچووی یەکەمی زانکۆکان و هەڵگری بڕوانامەی باڵان.

ئەوەش خراوەتە روو، تیم و لیژنەکانیان بەردەوامن لە کارکردن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی دادەمەزرێنرێن.

پێشتر، حەیدەر فوئاد سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق رایگەیاند، چەند نووسراوێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە بە مەبەستی دامەزراندنی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان، بەپێی یاسای دەرچوونی پزیشکی ژمارە ٦ـی ساڵی ٢٠٠٠ـیش، دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ ساڵە لە هەرێم بە هەموو جۆرێک دامەزراندن راگیراوە و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان بە سەرجەم بەشەکانەوە هاتوونەتە سەر شەقام بۆ داواکردنی مافی خۆیان بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر و دەسەڵاتدارانی هەرێم جگە لە وەڵامێکی سارد و بەڵێنێکی بێ ئەنجام، هیچ شتێکی دیکەیان بۆ دەرچوانی دانەمەزراو پێ نییە.














گەلەری