حکومەتی بەلجیکا، بەکارهێنان و بازرگانیکردنی بەجگەرەی ئەلکترۆنی (ڤەیپ) قەدەغەدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، حکومەتی بەلجیکا بڕیاریدا، لە سەرەتای ساڵی تازەوە، بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) قەدەغەیە و بڕیارەکە بەشێکە لەپلانی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی جگەرە و ڤەیپ کیشان.
هاوکات، نورا مێلارد،
وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ کۆمەڵگەیەکی بێ دووکەڵ رایگەیاند، گەنجان کاتێک ڤەیب دەکێشن، هەست بەوە ناکەن ئەو نیکۆتینەی
دەچێتە جەستەیان ئالوودەیان دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەشێک لەو گەنجانە تەنانەت شەوان لە خەو هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی ڤەیپ بکێشن،
ئەمەش مایەی نیگەرانییە.
ئەوەش
لەکاتێکدا، بەر لەپێنج ساڵ کاتێک ئەو جۆرە جگەرەیە کەوتە بازاڕەوە، بەلجیکا رێکاری
پێویستی لە دژی گرتە بەر و لەساڵی ٢٠٢١
ـدا داوا لە حکومەت کرا بە تەواوی قەدەغەی بکات.