وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، بە چەندان چەکی پێشکەوتووی ئاسمانی و دەریایی و دوورمەودا بۆردوومانی وێستگەی کارەبا و غازی ئۆکرانیایان کردووە لە ١٢ هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، بۆردوومانی وێستگەی کارەبای كیێڤ، فينيتسا، زيتومير، خميلنيتسكی، دنيبروبيتروفسك، بولتافا نيكولاييڤ، كيروفوغراد، ئۆدیسایان لە ئۆکرانیا کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەرێمەکانی لیڤیڤ و ئيڤانو فرانكيفسك و
خارکێف وێستەگەکانی بەرهەمهێنانی غازیان بە ئامانج گرتووە کە لێیانەوە غاز بۆ
تەواوی ئۆکرانیا دەچێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەهۆی هێرشەکانیانەوە کارەبا لە سەرتاسەری
ئۆکرانیا براوە و پرۆسەری گواستنەوەی چەک و خۆراکیش راگیراو.
لایخۆشییەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بە ١٠٠
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ١٠٠ موشەک روسیا هێرشەکەی کردووە و زیانی گەورەی بە ژێرخانی وزەی
ئۆکرانیا گەیاندووە.
باسی لەوەش کردووە، ئەم هێرشەی روسیا
هاوشێوەی هێرشەکانی دیکەی زیانی زۆر هەبووە بەڵام لەم هێرشەدا بەشێوەیەکی ناڕەوا
ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج گیراوە.
چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی رایگەیاند، فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی ئۆکرانیا هەوڵی هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمی کورسکی رووسیای داوە و فڕۆکەکە لە نزیک کۆگایەکی سوتەمەنی ئەتۆمی بەکارهێنراو خراوەتە خوارەوە. وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایگەیاند، سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکاندووە.
لە ٦ـی ئەم مانگەوە ئۆکرانیا چۆنێتی رووبەڕوبوونەوەکانی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن بۆ ناوچەکانی خاکی رووسیا گۆڕيوە و پێشتریش، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبەردەم باڵیۆزەکانی ئۆکرانیادا رایگەیاندبوو، سوپاکەیان دەستی بەسەر زیاتر لە هەزار و ٢٥٠ کلیۆمەتر چوارگۆشەی خاکی رووسیادا گرتووە و چوونەتە نێو ٩٢ ناوچەی هەرێمی کۆرسکی رووسیاوە.