سەردێڕ:

لە باشووری پاکستان هێرشکرایە سەر شەمەندەفەرێک و ٢١٤ کەس بەبارمتە گیران

PM:12:04:12/03/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی پاکستان رایانگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە لە باشووری پاکستان هێرشکرایە سەر شەمەندەفەرێک و ٢١٤ کەس بەبارمتە گیران، هێزە ئەمنییەکانی پاکستان ئۆپراسیۆنێکیان بۆ رزگارکردنیان دەستپێکرد و بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونتەوە توانراوە ١٥٥ بارمتەیان ئازاد بکرێن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی پاکستان لەزاری هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، رۆژی سێ شەممە گروپێکی چەکدار بەناوی سوپای ئازادی بەلوچستان کە گروپێکی دژبەری پاکستانن، لە باشووری وڵاتەکە هێرشیان کردووتەوەسەر شەمەندەفەرێک و ٤٥٠ کەسیان بە بارمتە گرت، دواتر ژمارەیەک بارمتەیان ئازادکرد و تەنها ٢١٤ کەسیان لای خۆیان هێشتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکانی پاکستان ئۆپراسیۆنیان بۆ رزگارکردنیان دەستپێکردوو و تا ئێستا توانراوە ١٥٥ بارمتە ئازاد بکرێت و نزیکەی ٣٠ چەکداری گروپەکەی بەلوچستانیش بکوژرێت.

هەروەها، لای خۆشیانەوە ئەو گرووپە لە بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە بەردەوامە، رایگەیاند ١٠ بارمتە لە سێدارە دەدەن، هاوکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە چەکدارەکان پشتێنی بۆمبرێژکراویان بەستووە و ئەوەش تا رادەیەک ئۆپراسیۆنەکەی هێزە ئەمنییەکانی خاو کردووتەوە.













گەلەری