سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

AM:10:10:25/08/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، نزم دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەی دووشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : ٤٢

سلێمانی :٤٠

دهۆک : ٤١

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٣

زاخۆ : ٤٣

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٢

گەرمیان : ٤٦













گەلەری