PM:05:15:19/08/2024
11988 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی عێراق رایگەیاند، وادەی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکاندا بۆ ١٦ـی ٩ـی ٢٠٢٤ دواخراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، وادەی دەستپێکردنی خوێندنی سالی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ لە زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکاندا بۆ ١٦ـی ٩ـی ٢٠٢٤ دواخراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هۆکاری دواخستنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندکارانی قوتابخانەکان لەسەر رەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا لە باڵەخانەی زانکۆ ناحکومییەکاندا ئەنجامدەدرێت.
ئەوەش خراوەتە روو، بەهۆی تاقیکردنەوەکانەوە، لە بری ١٠ـی ٩، ١٩ـی ٩ دەوامی زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان دەستپێدەکات.
باس لەوەش کراوە، داوا لە زانکۆ و پەیمانگاکان کراوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی بکەن تاوەکو کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان دیاری بکەن.