ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، نرخ دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا بەرز بووەوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار دینار بەڵام دەستى بە دابەزین کردووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لەسەرەتاى ئەم مانگەوە و بەهۆى ئاڵۆزییەکانى سوریاوە نرخى دۆلار بەرزبوونەوەى بەخۆوە
بینى، بەڵام بانکى ناوەندى و وەزارەتى دارایی عێراق بە چەند بەخستنەڕووى دۆلارى زیاتر
و چەند رێکارێکى دیکە توانیان رێگرى لە بەرزبوونەوەى نرخەکەى بکەن.
نرخی دراوەکانی
تر بەم شێوەیەیە:
ملیۆنێک لیرەی
سوری بە ٢٨٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
١٠٠یۆرۆ بە ١٥٨
هەزار.
١٠٠پاوەن بە
١٨٨ هەزار.
١٠٠دۆلاری ئەمریکی
بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی.
١٠٠دۆلار بەرامبەر
بە سێ هەزار و ٥١٠ لیرەی تورکی.
١٠٠٠کرۆنی نەرویجی
بە ١١٥ هەزار.