سەردێڕ:

بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتی چارەکی دووەمی ئەمساڵ؛ شاندێکی دارایی عێراق لە هەرێمە

PM:04:09:19/08/2024

7436 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینی لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی چارەکی دووەمی ئەمساڵ، شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێمیان کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاوی کردەوە، شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەمڕۆ سەردانی هەرێمیان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانجی سەردانی شاندەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینیکردنە لە خەرجی و داهاتی سێ مانگی چارەکی دووەمی ئەمساڵ.

ئەوەش خراوەتە روو، لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتیی عێراق، پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبینی لە داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.













گەلەری