PM:01:50:19/08/2024
780 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی وزەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، هەناردەی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١٩٤ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، کە بەتێكڕا لە ماوەی هەفتەکەدا دەکاتە یەک ملیۆن و ٣٥٨ هەزار بەرمیل.
فەرمانگەی وزەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، تێكڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە نۆ وڵاتەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٦٢٣ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر یەک ملیۆن و ٤٢٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەناردەی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١٩٤ هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، ئەوەش بەراورد
بە هەفتەی پێشووتر ٥١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، زۆرترین هاوردەی نەوت بۆ ئەمریکا لەماوەی
هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوە ئەنجامدراوە کە بڕی سێ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار بەرمیل بووە
لە رۆژێکدا.