PM:04:38:18/08/2024
14736 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا، ٥٠٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلاری فرۆشت و لەو بڕەش ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ دۆلاری بەشێوەی کاش بوو، هەروەها بڕی ٢٥٦ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلریش بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بوو.
هاوکات، لە بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی دۆلار تاڕادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە
بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینار، ئەوەش بەراورد بە
کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا، ٥٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیوە.
ماوەی نزیکەی دوو مانگە ئەوەی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نزمبوونەوەی
بەهای دینار نییە. شارەزایەکی ئابووری بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کردبوو،
ترسی هاوڵاتییان و خواستیان لەسەر دۆلار وایکردووە نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە.