نرخی دۆلار لە بەرزیدا جێگیر بووە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا لە خانەی ١٤٩ هەزار دیناردایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤٩ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ، ٥٠ دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی دراوەکانەوە
ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلاری فرۆشتووە کە بڕی
٢٥٦ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار و ٧٢٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی و ١٧ ملیۆن و ٦٠٠
هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.
لە ماوەی ٢١ـی تەمموز تا ١٥ـی ئاب کە دەکاتە چوار هەفتەی
رابردوو، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێكڕا پێنج ملیار و ٥١٨ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٧٧٩
دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.
ماوەی نزیکەی دوو مانگە ئەوەی بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار نزمبوونەوەی بەهای دینار نییە. شارەزایەکی ئابووری بۆ دیجیتاڵ میدیای
ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکردبوو، ترسی هاوڵاتییان و خواستیان لەسەر دۆلار وایکردووە
نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە.