بانکی ناوەندی لەماوەی چوار هەفتەدا کە ٢٠ رۆژ خستنەڕووی دۆلاری هەبووە، بە تێکڕا زیاتر لە پێنج ملیار و ٥١٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە ماوەی ٢١ـی تەمموز تا ١٥ـی ئاب کە دەکاتە چوار هەفتەی رابردوو، بە تێكڕا پێنج ملیار و ٥١٨ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٧٧٩ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.
هاوکات، لەو رێژەیە بڕی فرۆشی کاش، ٢١٩ ملیۆن و ١٥٠ هەزار دۆلار بووە، لەبەرامبەردا
بڕی فرۆشی حەواڵەی دەرەکی، پێنج ملیار و ٢٩٩ ملیۆن و ٧٣٨ هەزار و ٧٧٩ دۆلار بووە.
فرۆشی ئەو چوار هەفتەیەی بانکەکە بەم جۆرە بووە:
لە ماوەی ١١ تا ١٥ـی ئاب؛
بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٨٤ ملیۆن و ٣١ هەزار و ٤٧ دۆلار فرۆشراوە، بڕی
٥٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٣٢٥ ملیۆن و ٩٣١ هەزار
و ٤٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
لە ماوەی ٤ تا ٨ـی ئاب؛
بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٩٠١ دۆلار فرۆشراوە، بڕی
٧١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٣١٦ ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٩٠١
دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
لە ماوەی ٢٨ـی تەمموز تا ١ـی ئاب؛
بە تێكڕا یەک ملیار و ٣٦٨ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٧٨٢ دۆلار فرۆشراوە کە بڕی ٤٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش، بڕی ملیارێک و ٣٢٠ ملیۆن
و ٢٣٠ هەزار و ٧٨٢ دۆلاریشی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
لە ماوەی ٢١ بۆ ٢٥ـی تەمموز؛
بە تێکڕا بڕی یەک ملیار و ٣٨٧ ملیۆن و ٢٣٧ هەزار و ٤٩ دۆلار
فرۆشراوە، بڕی ٤١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار
دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بڕی یەک ملیار و ٣٣٦ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٤٩ دۆلاریشی
بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.