لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، بانکی ناوەندی پێنج رۆژ خستنەڕووی دۆلاری هەبووە و بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٨٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
لە ماوەی ١١ بۆ ١٥ـی مانگی ئاب، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٨٤ ملیۆن و ٣١ هەزار و ٤٧ دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە، لەسەر ئاستی هەفتانەش فرۆشی بانکەکە کەمی کردووە.
هاوکات، لەو رێژەیە بڕی ٥٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە،
بەراورد بە هەفتەی رابردوو کە تێیدا فرۆشی کاش ٧١ ملیۆن دۆلار بوو، زیاتر لە ١٢
ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.
لەبەرامبەردا، بڕی یەک ملیار و ٣٢٥ ملیۆن و ٩٣١ هەزار و ٤٧ دۆلاری بەشێوەی
حەواڵەی دەرەکی بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە.
فرۆشی ئەم هەفتەیەی
بانکی ناوەندی بەم جۆرە بووە؛
رۆژی یەکشەممە،
١١ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٥٧ ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٤٠٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٧ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی دووشەممە،
١٢ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٦٥ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٦٢٩ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٥٣ ملیۆن و ٣٥٣ هەزار و ٦٢٩ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی سێشەممە،
١٣ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٨٧ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٧٦٧ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٧٦ ملیۆن و ٧٦٤ هەزار و ٧٦٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٦١٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی چوارشەممە،
١٤ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٨٠ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٤٥٣ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٧٤ ملیۆن و ٢٠٣ هەزار و ٤٥٣ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و شەش ملیۆن و ١٠٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
رۆژی پێنجشەممە،
١٥ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٧٦ ملیۆن و ٢٨٨ هەزار و ٧٩١ دۆلاری فرۆشتووە، لەو
بڕەش، ٢٦٤ ملیۆن و ٤٩٨ هەزار و ٧٩١ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١١ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار
دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.