سەردێڕ:

شاندێک لە دارایی عێراقەوە دێتە هەرێم؛ کاریگەری لەسەر ناردنی پارەی مووچە دەبێت؟

PM:03:35:16/08/2024

5484 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی بێتە هەرێم و کاریگەریشی لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی حەوت دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێکی ئاگادار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی بێتە هەرێم و تا رۆژی دووشەممە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، شاندەکە بە مەبەستی وردبینیکردن لە خەرجی و داهاتەکانی ناوخۆی هەرێم و لیستی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازیی هەرێم دێتە هەرێم.

ئەوەشی خستە روو، هاتنی شاندەکە بە دوو ئەگەرەوە کاریگەری لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی حەوت دەبێت، یان رێکارەکانی ناردنی پارە خێراتر دەکات، یانیش وەزارەتی دارایی چاوەڕێی کۆتایی هاتنی کاری شاندەکە دەکات و دواتر پارەکە دەنێرێت.

هێرش قادر- هەولێر













گەلەری