ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی دراوە لەسەر دامەزراندنی ٥٠٠ کەس لە دەرچوانی زانکۆ و خاوەن بڕوانامە باڵاکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، رەزامەندی دراوە لەسەر دامەزراندنی ٥٠٠ کەس لە دەرچوانی زانکۆ و خاوەن بڕوانامە باڵاکان لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکاندا.
رۆژی شەممەش، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی عێراق رایگەیاند، بڕیاریاندا بە دامەزراندنی
١٥٠ دەرچووی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر میلاکی وەزارەتەکان و دەستە و
پارێزگا جیاجیاکان.
لەماوەی نزیکی مانگێكدا ئەنجومەنی
خزمەتگوزاریی عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنی زیاتر لە نۆ هەزار و ٥٧٠ کەسی خاوەن
بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ ساڵە لە هەرێم
بە هەموو جۆرێک دامەزراندن راگیراوە و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان
هاتوونەتە سەر شەقام بۆداواکردنی مافی خۆیان بەڵام جگە لە وەڵامێکی سارد و
بەڵێنێکی بێ ئەنجام حکومەتی کاربەڕێکەر و دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچیان بۆ دەرچوانی
دانەمەزراو پێ نییە.