سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار لە خوار ١٥٠ هەزارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت

PM:12:40:15/08/2024

872 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بانکی ناوەندی عێراقیش بڵاویکردەوە ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٧٦ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی رایگەیاند. ٢٧٦ ملیۆن و ٢٨٨ هەزار و ٧٩١ دۆلاریان خستووەتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی لەو بڕە دۆلارەی خستوویەتییە بازاڕەوە ١١ ملیۆن و ٧٩٠ هەزاری بەشیوەی کاش بووە و ٢٦٤ هەزار و ٤٩٨ هەزار و ٧٩١ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی دابەزیوە.

سەرەڕای ئەوەی فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان کە کاریگەریی دەکەنە سەر بازاڕەکانی ناوخۆ، بەتایبەت عێراق؛ بەشێکن لە ناجێگیری نرخی دراو، شارەزایەکی ئابووری بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوەی زیاتر نرخی دۆلار بەرز دەکاتەوە ترسی هاوڵاتییانە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ترسی هاوڵاتییان بەرامبەر بە دۆخی ناوخۆ و پەنابردنیان بۆ دراوی بیانی بەتایبەتیش دۆلار، وادەکات بەهای زیاتر بدات بە دراوەکە، چونکە بەهۆی ئەوەی دۆلاری ئەمریکی دراوێکی جیهانییە و بەشێوەیەکی گشتیش هەژموونی ئەمریکا بەهۆی ئابوورییەکەیەوە بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتاندا زیاترە، خەڵک متمانەی زیاتر بەو دراوە دەبەخشێت بەراورد بە دراوی ناوخۆیی.













گەلەری