سەردێڕ:

ئۆپیک: خواست لەسەر نەوت کەم دەبێتەوە

PM:05:05:12/08/2024

1036 جار خوێندراوەتەوە

گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپیک بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ یەکەمجار لەمساڵدا گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپیک رایگەیاند، پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ئەمساڵ و ٦٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ ساڵی داهاتوو کەم دەکاتەوە.

ئەوەش هاتووە، پێشبینییەکانی ئۆپیک بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەمساڵدا لەنێوان ١.٨ ملیۆن بەرمیل بۆ ١٠٦.١١ ملیۆن بەرمیل دەبێت.

باس لەوەش کراوە، کەمکردنەوەی پێشبیننەکان لەسەر بنەمای داتاکانی بازاڕی نەوت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ و کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت لەمساڵدا کراون .

ئاماژە بەوەش کراوە، دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی گروپی ئۆپیک پڵەس بە ڕێژەی ١،٢ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە گەشە دەکات و لە ساڵی داهاووشدا ١.١ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٤.١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.

لە راپۆرتەکەی ئۆپیکدا ئەوەش خراوەتە روو، بەرهەمی وڵاتانی بەشدار لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەسدا ١١٠ هەزار بەرمیل بۆ ٣٥.٦٠٩ ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئۆپیل پڵەس رایگەیاند، کۆتاییان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هێناوە و لەم مانگەوە بەرهەم زیاد دەکەن.













گەلەری