PM:08:27:11/08/2024
3472 جار خوێندراوەتەوە
بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى لە چەند رۆژى داهاتوودا پارەى موچە رەوانەى هەرێم دەکرێت، وەزارەتى داراییش دەڵێت، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەردەستدایە.
چاوگێک لە حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا وەزارەتى دارایی عێراق دەست بە ناردنى مووچەى هەرێم دەکات و سەرەتاش موچەى خانەنشیان و فەرمانبەرانى شارستانى رەوانە دەکرێت.
لەلایەکى ترەوە
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە
کە باس لەوە دەکەن وەزارەتی دارایی پارەی کاشی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی
مووچە.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
دابینکردن و دابەشکردنی مووچە لە کارە لە پێشینەکانی وەزارەتی داراییە و مانگانە بڕی
حەوت ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار
تەرخان دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوکاری دارایی تۆڕی
چاودێری کۆمەڵایەتی و خەرجییەکانی خوێندکاران.