سەردێڕ:

راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە

PM:04:54:11/08/2024

148864 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە نەبوونی پارەی کاش دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچە دوورن لە راستییەوە. دەشڵێت، "پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە لەبەر دەستدایە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن وەزارەتی دارایی پارەی کاشی لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، دابینکردن و دابەشکردنی مووچە لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتی داراییە و مانگانە بڕی حەوت ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوکاری دارایی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و خەرجییەکانی خوێندکاران.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی کێشەی پارەی کاشی هەیە و ناتوانێت لەکاتی خۆیدا مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران دابین بکات.


 













گەلەری