سەردێڕ:

گەنەڵ ئینێرجی: ئەمساڵ لە کێڵگەى تاوکێ رۆژانە نزیکەی ٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم هاتووە

AM:11:46:09/08/2024

2508 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ رۆژانە لە کێڵگەى نەوتى تاوکێ لە زاخۆ نزیکەى ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم هێناوە.


کۆمپانیای گه‌نەڵ ئینێرجیی تورکی ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەو کێڵگە نەوتیانەی هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە تێدا پشکدارە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە تاوکێ ٧٨ هەزار و ٥٠ بەرمیل بووە، هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٣٤ بۆ ٣٧ دۆلار لە ناوخۆدا فرۆشراوە.

باس لەوەشکراوە، داهاتی کۆمپانیاکە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی ٣٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بووە.

لەدواى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم بە بۆری، بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێم بەردەوامە و وتەبێژی کۆمپانیاکانى نەوت لە هەرێم دەڵێت، رۆژانە نزیکەى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن.

پارتى و یەکێتى نەوتەکە بە قاچاغ هەناردەى وڵاتانى ناوچەکە دەکەن و داهاتەکەشى ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەى گشتى.













گەلەری