AM:11:47:08/08/2024
17384 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٦٩ ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، بە تێکڕا ٢٦٩ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە، بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەو بڕە، ٢٥٥ ملیۆن و ٨٥٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ١٣ ملیۆن
و ٥٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
هاوکات، لە بازاڕەکانی
هەرێم، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا
١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.