کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەی
هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک
ناوچەی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما
نزیک دەبنەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
دەشڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند
دەبێت و لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٤٣
سلێمانی : ٤٢
دهۆک : ٤٣
کەرکوک : ٤٥
هەڵەبجە : ٤٤
زاخۆ :٤٣
سۆران : ٤١
حاجی ئۆمەران : ٣٣
گەرمیان : ٤٦