سەردێڕ:

بانکی تی بی ئای داوایەک لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات

AM:09:54:08/08/2024

1408 جار خوێندراوەتەوە

بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) رایگەیاند، داوا لە کۆمپانیاکانی بواری ئاڵوگۆڕی دراو دەکات پەیوەندی بە پەنجەرەکانی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بکەن لە فڕۆکەخانەکاندا.


بانکی تی بی ئای لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لە کۆمپانیاکانی بواری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن هەژمار دروست بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەو پەنجەرانەی دۆلار دەفرۆشرێت بە گەشتیاران بەشداربن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکارییەکە سەرجەم کۆمپانیاکانی جۆری ئەی و بی دەگرێتەوە کە مۆڵەتی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقیان هەیە.

کۆمپانیاکانی جۆری ئەی ئەوانەن کە سەرمایەکەیان لە پێنج ملیار دینار کەمتر نەبێت و جۆری بی ئەوانەن کە سەرمایەکەیان لە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت.

باس لەوەشکراوە، بانکەکە مۆڵەتی بە کۆمپانیاکان داوە حەواڵەی دراو بکەن بۆ دەرەوە و ناوخۆ، هاوکات ئامانج لەو بڕیارەش دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران.













گەلەری