AM:08:47:08/08/2024
1720 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بڕی ٨٥ هەزار دینار مانگانەیان وەکو هاوکاری دارایی بۆ دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار خوێندکار دابین کردووە و لە مانگی داهاتوودا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەجم عوقابی وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، لە دوای دابینکردنی خەرجی دارایی، وەزارەت هاوکاری دارایی بەشێک لە خوێندکارانی خەرج کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو خوێندکارانەی هاوکاری دارایی دەیانگرێتەوە
دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار خوێندکارن و بۆ هەر خوێندکارێک ٨٥ هەزار دینار دەبێت مانگانە.
ئەوەشی خستە روو، هاوکاری دارایی بۆ سێ مانگی خوێندکارانی زانکۆ و شەش
مانگی خوێندکارانی قوتابخانەکان دابین کراوە و لەگەڵ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتیدا
بۆ مانگی داهاتوو دابەش دەکرێت.