سەردێڕ:

پزیشکیان بۆ ماکرۆن: بێدەنگ نابین و وەڵاممان دەبێت

PM:11:49:07/08/2024

4280 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت لە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی و کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە خاکەکەیدا.


مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسادا پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامدا و ئەوەی خستە روو، "ئێران بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەو کەسانەی دەیانەوت زیان بە بەرژەوەندی و ئاسایشەکەی بگەیەنن".

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا دەیانەوێت رێگری لە روودانی جەنگ بگرن لە ناوچەکە پێویستە ئیسرائیل بوەستێنن لە هێرشەکانی بۆسەر غەززە و ئاگرەبەستی یەکجاریی رابگەیەنن.

هاوکات ئەمڕۆ، لەسەر داوای تاران، کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، بۆ تاوتوێکردنی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس.

٣١ـی مانگی رابردوو،بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەکەیان لە تارانی پایتەختی ئێران کوژراوە.

ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.

پێشتریش لە ١٠ـی نیسانی ئەمساڵ و لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، سێ کوڕ و چەند نەوەیەکی ئیسماعیل هەنیە کوژران، رۆژی ٢٥ـی حوزەیرانیش، لە بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیلدا کە ماڵەکەی ئیسماعیل هەنیە بە ئامانج گیرابوو، خوشکێکی ئیسماعیل هەنیە و زاوایەکی و ١١ کەسی دیکە کە بەشێکیان ئەندامانی خێزانەکەی بوون، کوژران.













گەلەری