سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا واژۆی لەسەر ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێی سوریا کرد و ماوەی راگوزەری بە پێنج ساڵ دیاریکرد، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانی وڵاتەکە دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، لیژنه‌ی دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سوریا ره‌شنووسی ده‌ستووره‌كه‌ی راده‌ستی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا كرد و واژۆی له‌سه‌ر كرد.
هاوکات ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه به مێدیاكانی راگه‌یاند،
ره‌شنووسه‌كه گوزارشت له قۆناغی ئێستای وڵات ده‌كات و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه،
ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه و 'مافی ئازادیی راده‌ربڕین' تێیدا
جێگیر كراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی راگوزه‌ر پێنج ساڵه و
سووریا پابه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی دادگا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان،
دادوه‌ری و جێبه‌جێكردن ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، له ره‌شنووسه‌كه‌دا پابه‌ندیی
سوریا به رێككه‌وتننامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها
ده‌وڵه‌ت پابه‌ندیی یه‌كپارچه‌یی گه‌ل و خاكی سوریایه.
باسی لەوەشکرد، ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل سه‌رپه‌رشتیی
پرۆسه‌ی یاسادانان ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی ده‌بێت
و فه‌رمانی دوورخستنه‌وه و لادان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكیش له لایه‌ن
ئه‌نجوومه‌نی گه‌له‌وه ده‌بێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی
سوریایی ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كرد كه حه‌وت كه‌س بۆ
نووسینه‌وه‌ی راسپێردراون و دوو كه‌سیان ژنن.
وتیشیان، خاڵی یه‌كه‌می ره‌شنووسه‌كه جه‌ختی له‌وه
كردووه‌ته‌وه، ئاینی ئیسلام ئاینی فه‌رمیی كۆماری سوریایه، هاوكات فیقهی ئیسلامی
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه بۆ یاسای مه‌ده‌نی و ئازادییه ئایینی و باوه‌ڕییه‌كان
و ده‌وڵه‌ت رێز له هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان ده‌گرێت.