سەردێڕ:

لە ١٠ مانگدا حکومەتی کاربەڕێکەر شەش مووچەی دابەش کردووە

PM:10:26:07/08/2024

1532 جار خوێندراوەتەوە

بە ١٠ مانگ تەنها شەش مووچە، واقیعى دابەشکردنى مووچەی ١٠مانگى رابردووى مووچە خۆرانى هەرێم لەلایەن حکومەتى کاربەرێکەرەوە، حکومەت بانگەشەى چاکسازى دەکرد و ئەنجامەکەى گەیشتە لە ١٠ مانگى رابردوودا تەنها ٦٠٪ـی مووچە ى مووچە خۆرانى بۆ دابەشکراوە ئەویش بە پارەى بەغدا.


لە مانگى ١٠ـی ساڵى ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا حکومەتى کاربەرێکەر تەنها شەش مووچە ى دابەشکردووە بە پارەى بەغدا و بەپێى زانیارییەکانى حکومەتى کاربەرێکەر خۆى سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵ هەر مانگێک پێویستى بە ٩١٣ ملیار دینار بووە و وەریگرتووە.

مانگێکى چوار ٩٤٩ ملیار و مانگى پێنج ٩٦٤ ملیار و مانگى شەشیش ٩٩١ ملیار دینارى لە بەغدا وەرگرتووە کە تێکڕا لەم شەش مانگەدا پێنج ترلیۆن و ٦٩٣ ملیار دینارى لە بەغدا وەرگرتووە و مووچەى شەش مانگى ئەمساڵى پێدابەش کردووە. داهاتى ناوخۆ و نەوتى قاچاغ نادیارن و لەم شەش مانگەشدا حکومەتى کاربەرێکەر تەنها ٢٢٩ ملیار دینارى گەڕاندووەتەوە بۆ بەغدا لەکاتێکدا بەپێى راپۆرتى تایبەتى حکومەتى کاربەرێکەر خۆى کە بۆ بەغداى ناردووە، داهاتى مانگانەى ناوخۆى هەرێم ٥٠٢ ملیار دینارە و لە ١٠ مانگى رابردووشدا زیاتر لە پێنج ترلیۆن و ٢٠ ملیار دیناربووە و ٢٢٩ ملیار گەرێندراوەتەوە بۆ بەغدا و چوار ترلیۆن و ٧١٩ ملیار دینارى نادیارە. کەواتە بەو پارەییە دەتوانرا بە ئاسانى مووچە ى پێنج مانگى پێ دابەشبکرایە.

ئێستا مووچە خۆرانى هەرێم چاوەڕوانى دابەشکردنى مووچە ى مانگى حەوتن، حکومەتى کاربەرێکەریش چاوەڕوانى بەغدایە وردبینى تەواوبکات و پارەکەى بۆ بنێرێت و حکومەتەکەى مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانیش تەنها دابەشى دەکات و پاشانیش بە دوو هەفتە دەست دەکاتەوە بە ئامادەکردنى لیستى مووچە، بەمانایەکى دیکە حکومەتى کاربەرێکەر ئیستا تەنها دوو وەزیفەى هەیە پارە لە بەغداوە بێت دابەشى دەکات و ئەگەر نەیەت خۆى ناکات بە خاوەنى لەگەڵ ئامادەکردنى لیستى مووچە ، بەڵام وەرگرتنى باج و گومرگ و رسومات تەنها بە مافى خۆى دەزانێت و بە ٤٥٠ جۆر لە کاسبکاران و خەڵک باج وەردەگرێت و نە دەکرێت بە پرۆژە و نە دەدرێت بە مووچە.













گەلەری