PM:09:48:07/08/2024
1640 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندیی ڕایگەیاند، هیچ پلانێک نییە بۆ پێداچوونەوە بە نرخى فەرمى دۆلار بەرامبەر دینار و دڵنیاییش دەدات کە دۆلار دەگاتە دەست گەشتیارانى راستەقینە.
عەلى عەلاق پاریزگاری بانکی ناوەندی، لە راگەیەندراوێکدا، باسى لەوە کردووە، بەپێی رێکارە نوییەکەیان فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخى فەرمی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە دەستیپێکردووە و دواتر فڕۆکەخانەکانی نەجەف و بەسڕە و هەولێر و سلێمانی و کەرکوکیش دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەروو،
دەیانەوێت لەسەدا سەد دڵنیابن کە فرۆشتنى دۆلار بە نرخى فەرمى دەگاتە دەستى گەشتیارانى
راستەقینە، بۆیە بەبێ
فۆڕمی رۆشتنی مۆرکراو دۆلار نادەن بە هیچ کەس.
باسی لەوەش کردووە، لە كۆتایی مانگی ئابدا لە نیویۆرك كۆبونەوە دەكرێت، بۆ هەڵگرتنی سزا
لەسەر بانكە عێراقیەكان و پێداچونەوەی پرۆسەی حەواڵەكردن و هەڵگرتنی كۆتوبەند
لەسەر هەندێك لە بانكەكان کاری لەپێشینەی بانکی ناوەندییە كە نزیكبووەتەوە لە
چارەسەركردنی كێشەكان بەجۆرێك زامنی گەشەی كەرتی بانكیی بكات.
لە ئێستا
نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت و بانکی ناوەندی و
حکومەتى عێراقیش بەردەوامن لە رێکارەکانى کۆنترۆڵکردنى نرخى دۆلار لەوانە دەستپێکردنەوەى
فرۆشتنى بڕی سێ هەزار دۆلار بە گەشتیاران لە فرۆکەخانەکان و زیادکردنی فرۆشتنى دۆلاری
رۆژانە.