PM:01:23:07/08/2024
852 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئەو خشتانەی کە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، داهاتی عێراق لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٦٥ ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، کە ٨٩٪ـی داهاتی نەوتی بووە.
بەپێی خشتەی داهاتی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، لە مانگی کانوونی دووەم تاوەکو تەمموزی ئەمساڵ، تێکڕای داهاتی عێراق ٦٥ ترلیۆن و ٩٢١ ملیار و ٩٠١ ملیۆن و ٦٥٧ هەزار و ٨٥٠ دینار بووە.
بەپێی خشتە دارییەکان، داهاتی نەوت ٥٨ ترلیۆن و ٨٠٣ ملیار و ٨٩٧ ملیۆن و
٩٩٣ هەزار دینار بووە، لەکاتێکدا داهاتی نانەوتی زیاتر لە حەوت ترلیۆن و ١١٨ ملیار
و ٧٠٣ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار دینار بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەروارد بە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو داهاتی عێراق
زیاتر لە ١١ تریلۆن دینار زیادی کردووە، بەوپێیەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو
قەبارەی داهاتی عێراق زیاتر لە ٥٤ تریلۆن دینار بوو.