سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی ئەمڕۆی دۆلاری بڵاو کردەوە؛ نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:12:03:07/08/2024

34068 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٧٤ ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، بە تێکڕا ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە، بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە، ٢٦١ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٧٤٩ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ١٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێم، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا، دوێنێ سێشەممە، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.













گەلەری