سەردێڕ:

كا‌مالا هاریس؛ کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کێیە؟

PM:03:56:06/08/2024

1740 جار خوێندراوەتەوە

پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا بە فەرمی كا‌مالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکای وەک كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه‌ی دیاری کرد کە لە ماوەی پێشوودا وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاری کردووە.


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، كامالا هاریس لە کۆی نزیکەی چوار هەزار دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکان توانی زیاتر لە دوو هەزار دەنگ مسۆگەر بکات و ببێته‌ كاندیدی فه‌رمی پارته‌كه‌.

کامالا هاریس تەمەن ٦٠ ساڵان لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک یەکەم ژنی رەش پێستی بەرەگەز هند و کاریبی کە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکای وەرگرتبێت ناوی چووە مێژووەوە .

کامالا لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ئۆکلاند لە دایکێک کە لە هندستانەوە چووەتە ئەمریکا بەمەبەستی خوێندنی بایۆلۆجی و باوکێکی رەش پێست کە پرۆفیسۆری ئابوورییە و لە جامایکاوە چووەتە ئەمریکا بۆ خوێندن لە دایکبووە، هاریس یاسای خوێندووە و پێش هاتنە نێو سیاسەت ساڵانێکی زۆر لە سان فرانسیسکۆ داواکاری گشتیی بووە.

ساڵی ٢٠١٠دا کامالا هاتووەتە نێو سیاسەت و پۆستی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کالیفۆڕنیای بەدەست هێنا و بووە یەکەم رەش پێست و یەکەم ئافرەت لە مێژووی ئەو ویلایەتەدا ئەو پۆستە وەرگرێت. هاریس لە ساڵی ٢٠١٤دا و لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ویلایەتەکەدا دووبارە هەڵبژێردرایەوە، دوای چوار ساڵ لە ساڵی ٢٠١٦دا لە میانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لەسەر بازنەی کالیفۆڕنیا چووە کۆنگرێس و بووە یەکەم سیناتۆری بەرەگەز ئاسیای باشوور و دووەم سیناتۆری رەش پێست.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠دا، هاریس بووە پاڵێوراوی کاندید پارتی دیموکراتەکان و لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا شکستیهێنا، بەڵام دوای ئەوەی جۆ بایدن بووە کاندیدی پارتی دیموکراتەکان لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا هاریسی وەک جێگری سەرۆک دیاری کرد و دوای چوونی بۆ کۆنگرێس یەکەم جار ناوی بەو کاردانەوەیە بیسترا کە نیشانیدا بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەو بڕیارەی لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵات لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا واژووی کرد، کە گەشتی لە حەوت وڵاتی موسوڵمانەوە بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد.

هاریس هاوسەرگیری کردووە و هاوسەرەکەشی دادوەرە و خاوەنی دوو منداڵە.

لە نوێترین هەنگاوی سیاسیشیدا کامالا وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا و کاندید کردنەکەی لە ڕێگەی خولێکی ده‌نگدانی ئۆنلاین بووە کە خولەکە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بووە شەوی رابردوو له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفرانسی نیشتمانی دیموكراته‌كانه‌وه هاریس یەکلای کرایەوە بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی هەڵبژاردنی داهاتیوی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

بەپێی دوایین ڕاپرسییه‌كانیش کە لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا ئەنجام دراوە، ‌ كامالا هاریس بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش ‌ دۆناڵد تره‌مپ کاندیدی کۆمارییەکانەوەیە ب پۆستی سەرۆکایەتی داهاتوو ئەمریکا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوای دوو سەدە یەکەمجارە لە ئەمریکا ژنێک بۆ ئەو پۆستە خۆی کاندی بکات و له‌ وڵاتێكدا كه‌ ته‌نها یه‌ك سه‌رۆكی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی هه‌ڵبژاردوه‌.













گەلەری