بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە، لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ لە ئەمڕۆدا ٤٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لەڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی دراوەکانەوە ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا ٢٧٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار و ٥٠٦ دۆلاریان بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
باسی لەوەش کرد، لەو رێژەیە ١٤ ملیۆن
و ٣٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ٢٦٥ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار و ٥٠٦ دۆلار بەشێوەی
حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی
هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٨٥٠ دینار، بەراورد بە کاتی کردنەوەی
بازاڕ لە ئەمڕۆدا ٤٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک دابەزیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای بانگێشتکردنی
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر
نرخی دۆلار، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، هەبوونی یەدەگی ئەو دراوانەی
خواستی زۆریان لەسەرە دەبێتە هۆی هاوسەنگبوونی نرخی دۆلار لە بازاڕدا.
لایخۆشیەوە سەرۆکی لیژنەی دارایی
باسی لەوە کرد، سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دارایی گشتی
هەیە.