لە ئێستادا لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەوەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی رابردوودا ١٥٠ دینار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رووی لە
بەرزبوونەوە کردووە و ماوەی دوو رۆژیشە ١٠٠ دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ ١٥٠ هەزار دینار
و زیاتر.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لەدوای بانگێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر نرخی دۆلار، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، هەبوونی یەدەگی
ئەو دراوانەی خواستی زۆریان لەسەرە دەبێتە هۆی هاوسەنگبوونی نرخی دۆلار لە بازاڕدا.
لایخۆشیەوە سەرۆکی
لیژنەی دارایی باسی لەوە کرد، سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کاریگەری راستەوخۆی لەسەر
دارایی گشتی هەیە.