نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە فراوانکردنی کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەپێناو زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی پەیوەست بە نەوت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی ئاسایی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی کەرتی نەوت.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنانی
غاز کرا کە ئێستا کاری لەسەر دەکرێت، ئەوەش بەهۆی گەیشتن بە رێژەی ٦٩٪ لە غازی بەرهەمهێنراو
لە سەرجەم کێڵگەکانی عێراقدا.
ئەوەش خراوەتە روو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا
فرمانی کرد بە فراوانکردنی کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەپێناو زیادکردنی بەرهەمهێنانی
غازی پەیوەست بە نەوت.
باس لەوەش کراوە، سودانی فەرمانی کرد بە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی
پاڵاوگەکانی باکور بۆ ئەوەی بتوانێت پێویستی وزەی کارەبایی و پێداویستییەکانی پاڵاوگەکانی
باکوور دابین بکات.