سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٠ هەزار دینار

PM:05:11:04/08/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٢٠٠ دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

بانکی ناوەندی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، بە تێکڕا خستنەڕووی کاشی دۆلاری کەم کردبووەوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی مانگەکەدا رێژەکەی زیاد کردەوە، بەجۆرێک، هەفتەی رابردوو ٤٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش خستبووە روو، لەکاتێکدا هەفتەی پێش ئەو، ٤١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری خستبووە روو.

بانکی ناوەندیی عێراق، لە ٢٨ـی تەمووز تا ١ـی ئاب، بە شێوەی کاش و حەواڵە بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٦٨ ملیۆن دۆلاری خستبووە روو.













گەلەری