ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار، بەمەش نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو و ئەمڕۆ ٥٠ دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
بانکی ناوەندی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، بە تێکڕا خستنەڕووی
کاشی دۆلاری کەم کردبووەوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی مانگەکەدا رێژەکەی زیاد کردەوە،
بەجۆرێک، هەفتەی رابردوو ٤٨ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش خستبووەڕوو، لەکاتێکدا
هەفتەی پێش ئەو، ٤١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری خستبووەڕوو.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە ٢٨ـی تەمووز تا ١ـی ئاب، بە شێوەی
کاش و حەواڵە بە تێکڕا زیاتر لە ملیارێک و ٣٦٨ ملیۆن دۆلاری خستبووەڕوو.