سەردێڕ:

لە مانگێکدا؛ عێراق پێنجەمین هاوردەکاری کاڵای تورکیا بووە

PM:03:45:03/08/2024

836 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، عێراق پێنجەم هاوردەکاری کاڵای تورکیا بووە، بەوپێیەی بە بەهای ٨٥٣ ملیۆن دۆلار کاڵا و شتومەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.


دەستەی ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆی هەناردەی کاڵا و شتومەکی تورکیا لە ماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا ١٩ ملیار و ٤٩ ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئاستی هەناردەکردن ٨.٣٪ دابەزیوە.

باس لەوەش کراوە، هەر لەو مانگەدا، تێکڕای هاوردەکردن بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ٢٤ ملیار و ٩٢٠ ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٣، بەڕێژەی ٤.٤٪ کەمی کردووە.

ئەوەشی خراوەتە روو، ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا زۆرترین کاڵا و شتومەکی لە تورکیاوە هاوردە کردووە، دوای ئەو ئەمریکا بە پلەی دووەم و ئیمارات بە پلەی سێیەم، دواتر ئیتاڵیا بە پلەی چوارەم و عێراقیش بە پلەی پێنجەم دێت.













گەلەری