سەردێڕ:

عێراق بە دووەم گەورەترین هاوردەکاری میوە و سەوزەی تورکیی دادەنرێت

PM:02:06:03/08/2024

796 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوە لە دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا عێراق بە بەهای ١٩٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار میوە و سەوزەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە و بەمەش رێژەی هاوردە لەلایەن عێراقەوە بەڕێژەی ٣٠٣٪ زیادی کردووە.


فێرهات گوروز سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی سەوزە و میوە لە دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تورکیا بە بەهای ٤٣٦ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار میوە و سەوزەی بۆ روسیا هەناردە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای روسیا عێراق بە دووەم گەورەترین هاوردەکاری میوەی تورکیا دادەنرێت بەوپێیەی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەبەهای ١٩٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار میوە و سەوزەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

باسی لەوەش کرد، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا هەناردەی میوە و سەوزە لە تورکیاوە بۆ عێراق بەڕێژەی ٣٠٣٪ زیادەی کردووە.













گەلەری