سەردێڕ:

لەمساڵدا؛ عێراق لە پلەی پێنجەمدایە بۆ کڕینی زۆرترین موڵک لە تورکیا

PM:04:23:02/08/2024

1364 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، عێراق پلەی پێنجەمی لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا گرتووە کە زۆرترین موڵکیان لە خاکی تورکیادا کڕیوە.


ئەمڕۆ هەینی، دەستەی ئاماری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەپشتبەستن بە داتاکانیان، لە ماوەی مانگی کانوونی دووەم تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کڕینی موڵک لە تورکیا لەلایەن هاوڵاتیانی وڵاتانی دیکەوە بەڕێژەی ٤٦٪، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو دابەزیوە.

باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، دوو هەزار و ٤٢٣ موڵک لە خاکی تورکیادا بە روسییەکان فرۆشراوە و لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین موڵکیان لە وڵاتەکەدا کڕیوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئێرانییەکان بە کڕینی هەزار و ٧٠ موڵک پلەی دووەم، ئۆکرانییەکان بە کڕینی ٧٢٥ موڵک پلەی سێیەم، ئەڵمانییەکان بە کڕینی ٥٠١ موڵک پلەی چوارەمییان گرتووە.

دەستەی ئاماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو ماوەیەدا عێراقییەکان ٤٩٤ موڵکیان لە خاکی تورکیادا کڕیوە و بەوەش پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەیان بەدەستهێناوە کە زۆرترین موڵکیان لە وڵاتەکەدا کڕیوە.













گەلەری