ژەمی پارشێو یەکێکە لە ژەمە سەرەتاییەکانی مانگی ڕەمەزان، بۆیە پێویستە جۆری ئەو خۆراکانە هەڵبژێردریت کە وزەی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن.
لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی " times of india" دا دیارترین ئەو خۆراکانەیان دەستنیشان کردووە کە پێویستە لە کاتی پارشێودا بخورێت، لەوانەش:
١. خورما
خواردنی خورما لە کاتی پارشێودا دەبێتە هۆی ئەوەی لە ڕۆژدا وزەت زۆر بێت،هەروەها
ڕێگری دەکات لە دابەزینی شەکری ناو خوێن.
٢. شوتی
یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنی جەستە بۆ ماوەی ڕۆژێکی تەواو.
٣. سێو
سێو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین سی، ڕێژەی شەکر ڕێکدەخات و رێگری دەکات
لە دابەزاندنی شەکری ناو خوێن.
٤. مۆز
میوەیەکی گرنگە، خواردنی یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت.
٥. پەتاتە
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کاربۆهیدرات، یارمەتی جەستە دەدات چالاک و
وزەبەخش بمێنیتەوە.
٦.ماست
ماست یارمەتی پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە دەدات، هەروەها بەکتریا باشەکانی
ناو ماست پێویستن بۆ باشترکردنی تەندروستی گەدە.
٧. پاقلە
دەوڵەمەندە بە پرۆتین، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر تێر
بمێنیتەوە.
٨. هێلکە
هێلکە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە، کە وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە
تێری بکەیت.
٩. کاهوو و خەیار
تایبەتمەندن بەوەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە، ئەمەش وادەکات جەستە بە شێداری
بمێنێتەوە.
١٠. ئاو
پێویستە بڕێکی پێویستی ئاو بخۆیتەوە، دوو بۆ چوار کوپ، بۆ ئەوەی بە درێژایی
رۆژ جەستەت شێداربێت.